باندێكی دزیی دهستگیركران
نەقیب سۆران مهحمود، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی قوشتەپە بە ماڵپەڕی پۆلیسی ھەولێری راگەیاند: دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا سەبارەت بە دیاردەی دزینی مەڕوماڵات لە چەند شوێنێکی قوشتەپەو و دەوروبەری، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردەوە، ئەوە بوو کارمەندانی بنکەکەمان دوای چاودێریەکی وورد و لە نزیکەوە ھەڵسان بە دانانی بۆسەیەک بۆ ئەم تۆمەتبارانە، توانرا لە چەند شەوی رابردوو دەستگیریان بکەن.
وتیشی: "باندهكه لە سێ تۆمەتبار پێک ھاتبوون خەڵکی وڵاتی ئێران بوون، بە مەبەستی کارکردن ھاتوونەتە شاری ھەولێر".
روونیشیکردەوە دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کە لە چەند شوێنێک لە قوشتەپە و باداوە و سێبیران، نزیکەی100 سەر مەڕو ماڵاتیان دزیووە.
راشیگهیاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتهوه و دادوەری لێکۆڵینەوە بریاریدا بە بەندکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی.
خهندان
