فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشی ئاسمانی دیكه‌یان كرده سه‌ر داعش له كۆبانێ و شه‌ڕوپێكدادانیش به‌رده‌وامه
سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ پێشڕه‌وییان كردووه و زیانی زۆریان به تیرۆریستان گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه به مووشه‌ك و تۆپی قورس مۆڵگه‌ى تیرۆریستانی داعشی له چه‌ند گوندێكی رۆژئاوای شاره‌كه بۆردومان كرد‌و زیانی گیانی و مادییان پێ گه‌یاندن.
