داعش دەستی بە تاڵانکردنی سایلۆکانی شنگال و دام و دەزگا حکومییەکان کرد
سەرچاوەیەک لە دەڤەری شنگال بە پەیامنێری ڕاگەیاند؛ چەند ڕۆژێکە چەکدارەکانی داعش دەستیان بە تاڵانکردنی دام و دەزگا حکومییەکان و ماڵی هاووڵاتییان کردووە و بۆ دەرەوەی شنگال ڕایاندەگوێزن.
بە پێی زانیارییەکان، ئەمرۆش چەکدارەکانی داعش دەستیان بە بەتاڵکردنی سایلۆکانی شنگال کردووە و دانەوێلەکە بۆ دەرەوەی شنگال دەگوازنەوە.
بە گووتەی سەرچاوەی هەواڵەکە، گومان دەکرێت چەکدارەکانی داعش بە نیازی کشانەوە لە شنگال بن و بۆیە دەستیان بە تاڵانکردنی سایلۆکان و کەل و پەلی دام و دەزگا حکومییەکان و ماڵی هاووڵاتییان کردووە.
PNA
