دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جارێكی دیكە دواخرا

 دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جارێكی دیكە دواخرا
لەسەر داواكاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دیاریكردنی پارێزگار جارێكی دیكەش دواخرا.

ئەنوەر تاهیر، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ 25-11-2014 دواخرا.

ئەنوەر تاهیر گوتیشی:" گۆڕان و یەكێتی لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پارێزگاری سلێمانی و پۆستە ئیدارییەكانی دیكەی پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان".

هەروەها زیادرەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەوان لەرێگەی تەلەفۆنەوە لەلایەن سەرۆكی كاتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە كە كۆبوونەوەی سبەی سێشەممە بۆ 25-11 دواخراوە.








رووداو
Top