ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا: حكوومەتی عێراق وەهمییە.. كورد بە جیددی دەجەنگێت

 ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا: حكوومەتی عێراق وەهمییە.. كورد بە جیددی دەجەنگێت
ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا (داریل عیسا)، حكوومەتی عێراقی لە جەنگی دژ بە داعش بە وەهمی ناو برد. هاوكات دەڵێت، كورد بە جیددی شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكات.

ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە لیستی كۆمارییەكان (داریل عیسا)، پێوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستان لە جەنگی دژ بە داعش، بە "ئەی بی سیی نیوز"ی رایگەیاندووە كە، كورد بە جیددی شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكات.

كۆنگرێسیمان (داریل عیسا)، لەو لیدوانەیدا کە دوێنێ داویەتی ئاماژەی داوە، "حكوومەتی عێراق لە جەنگی دژ بە داعش كاریگەریی راستەقینەی نییە و حكوومەتێكی وەهمییە، سوپای عێراق، پێویستی بە مەشق و راهێنان هەیە، ئەمەیش كاتێكی زۆری دەوێ، تا بە تەواوی بۆ جەنگ ئامادە دەكرێن. لە راستیدا كورد، ئامادەیی تەواویان لە رووبەڕووبوونەوەی دژ بە تیرۆریستانی داعش هەیە و، بەو رۆڵە هەڵساون، هیچ گومانێكمان لە جەنگانی كورد لە دژی داعش نییە، ئەوان بە جیددی دەجەنگن، تەنیا پێویستیان بە پشتیوانیی ئاسمانی و بەرزكردنەوەی توانای تەكنیكیی سەربازی هەیە".

جێی ئاماژەیە، كۆنگرێسمان (داریل عیسا)، بە رەگەز لوبنانییە و بە یەكێك لە دەوڵەمەندە گەورەكانی نێو كۆنگرێسی ئەمەریكا، دادەنرێت.
Top