ڤالا فەرید بووە سكرتێری پەرلەمان

 ڤالا فەرید بووە سكرتێری پەرلەمان
ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو ‌و بەهۆی ئەوەی فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو، سەرۆكی پەرلەمان داوایكرد پەرلەمانتاران بۆ ئەو دانیشتنە سكرتێرێك هەڵبژێرن.

دەستنیشانكردنی سكرتێری پەرلەمان بۆ ئەو دانیشتنە خرایە دەنگدانەوەو بە دەنگی 86 پەرلەمانتار ڤالا فەرید، لە فراكسیۆنی زەرد كارەكانی سكرتێری پەرلەمان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بەڕێوەدەبات.






رووداو
Top