شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارەکانی داعش لە باشووری کەرکوک دەستیپێکرد
عمید بەکر قادر جێگری لیوای یەکی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە شۆفڵێکیان بۆ چاککردنی سەنگەرەکانیان بردۆتە ئەو ناوچەیە، لە لایەن چەکدارەکانی داعش تەقەی لێکراوە و هێزەکانی پێشمەرگەش وەڵامی داونەوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارەکانی داعش دروستبووە.
بە گوتەی عمید بەکر لە شەڕەکە دا هەموو جۆرە چەکێک بە کاردێت و ئێساش شەرەکە بەردەوامە و هیچ زیانێک بەر هێزەکانی پێشمەرگە نەگەیشتووە.
