پێشمەرگە لە زوممار هەشت تیرۆریستی داعشی دەستگیر کردن
عەقید (شێرزاد نایف) لە راگەیاندنی فەرماندەی دهۆك، بە kdp.info-ی ڕاگەیاند، لە شەوی رابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆمەڵگای دۆمیزی سەر بە ناحیەی زوممار توانیویانە 8 تیرۆرستی داعش دەستگیر بکەن كە لە ناو خانوویەكدا خۆیان حەشار دابوو.
عەقید (شێرزاد) گوتیشی، رەوشی ناحیەی زوممار ئارامە و هێزەكانی پێشمەرگەیش بەوپەڕی ورەبەرزییەوە لە سەنگەرەكانن، بۆ ئارامیی زومماریش وەڵامی توندی هەر هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لەو سنوورە دەدەنەوە.
