سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له كونسوڵی پێشووی میسر ده‌كات
له دیدارێكدا كونسوڵی پێشووی میسر سوپاسی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بوونه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هیوایشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن و بگاته ئاستێكی به‌رزتر.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی كونسوڵی پێشووی میسر لە هەولێر، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی میسر. هەروەها سه‌رۆك بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كونسوڵی پێشووی میسر له هه‌رێمی كوردستان خواست لە ئەرك و كارەكانی داهاتوویدا.
