لە خەرابە ڕووت شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا دەستی پێكرد

لە خەرابە ڕووت شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا دەستی پێكرد
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش دەستیان بە هاوەن وەشاندن بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری شارۆچكەی دووبز كرد.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش دەستیان بە هاوەن وەشاندن و تەقە كردن بە چەكی دۆشكە بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی خەرابە ڕووتی سەر بەشارۆچكەی سنوری شارۆچكەی دووبز كرد و ئێمەیش زۆر بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە.


بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، تا ئێستا پێشمەرگە هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە.


جێگەی باسە، دوێنی هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیگ گوندی خەرابە ڕووت، پێشڕەویان كرد و 4 بنكەی تیرۆریستانیان لەو ناوچەیە كۆنتڕڵ كرد و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندن .
Top