زه‌عیم عه‌لى: ئێستا پێشمه‌رگه له سنووره ئازادكراوه‌كان جێگیر كراوه
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زه‌عیم عه‌لی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند كاتێ داعش هاته عێراق له ماوه‌ی 24 سه‌عات توانی چوار فرقه‌ی سوپای عێراق له‌ناو ببات و ئه‌م گورزه كه له سوپای وه‌شاند كاریگه‌ریی خراپی دروست كرد .
هه‌روه‌ها زه‌عیم عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد ئێستا پێشمه‌رگه له سنووره ئازادكراوه‌كان جێگیر كراوه و سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌كانی تریش پارێزگاریمان له ژیان و ماڵیان كردووه و جیاوازییمان نه‌كردووه له نێوان كورد و پێكهاته‌كانى دیكه .
زه‌عیم عه‌لی ڕاشیگه‌یاند تیمی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبمان هه‌یه و رۆڵی باشیان هه‌یه به‌ڵام داعش زۆر بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له دوای خۆیان چاندووه كه‌بووه به كێشه و ئێمه‌ش له رێی تیمه‌كانمان هه‌وڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ین و ئێستا سه‌رقاڵی راهێنانی ژماره‌یه‌ك پسپۆڕین و ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان ئاگادار بكه‌ینه‌وه پێش چوونیان بۆ سه‌رماڵه‌كانیان، ده‌بێ ئه‌مین بین چونكه پێشتر چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب روویداوه. زه‌عیم عه‌لی داوا له هاووڵاتییانی ناحیه‌ی زوممار، شوێنه ئازادكراوه‌كان ده‌كا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدیان و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه پارێزراوه.
سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند موسڵ به‌لای ئێمه‌وه گرنگه به‌ڵام پرسی ئازادكردنى موسڵ په‌یوه‌ندی به دانووستان و گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان.
