هەفتەی داهاتوو ئەرکیان پێ دەسپێردرێ.. به بڕیاری بارزانی، لیوایهكی تایبهتی پێشمهرگه بۆ زوممار دامهزرا
بهرپرسی مهشق و راهێنانی فێرگهی پڵنگی زێرهڤانی عهقید (یهحیا یووسف) ڕایگەیاند، مەشقی ئەو هێزەی پێشمەرگە، لەسەر چەکی سووک، ئاڕ پی جی، بیکەیشی و هاوەنە، لە ڕووی تیۆریشەوە وانە بە پێشمەرگەکانی ئەو هێزە دەڵێنەوە.
عهقید (یهحیا یووسف) باوەڕی وایە کە، تایبەتمەندیی ئەو هێزە لەوەدایە کە لە خەڵکی ناوچەکە پێک هاتووە، باشترە و چاکتر دەتوانن بەرگریی لە ناوچەکەیان بکەن و لە هەڕەشەی تیرۆریستان و دوژمنان بیپارێزن.
هاوکات فهرماندهی لیوای نوێی زوممار عهقید (فهتحی ئیسماعیل)، دەڵێت، ئەو لیوایەی تازە پیک هاتووە، بایەخی تایبەتی هەیە و گوتیشی، خەڵکی ناوچەکە، هاوشانی پێشمەرگە پێ بەپێ دژ بە تیرۆریستان جەنگاون، دیارە پێکهێنانیشی لەسەر فەرمانی (سەرۆک بارزانی)یە، کە داوای کرد، ئەو گەنج و لاوانەی دەڤەری زوممار، لە هێزێکی شێوەی لیوادا ڕیک بخرێن، تا ئێستا و لە داهاتوویشدا بەرگری لە ناوخەکەیان بکەن.
فهرماندهی لیوای نوێی زوممار جەختیشی کردەوە کە، ئەو هێزە نوێیە، هەفتەیەکی دی، ڕهێنانیان کۆتایی دێ و بە ئامادەیی تەواوە، ڕەوانەی دەڤەری زوممار دەکرێن و تێیدا جێگیر دەکرێن.
پێشمهرگهی خۆبهخش(مووسا جهعفهر)، دڵنیایە لەوەی کە لەهەر هێزێکی دی باشتر دەتوانن ناوچەکەیان لە هەر هەڕەشە و هێرشێک بپاریزن، چونکە وەک ئەو دەڵێ، ئەوان کوڕی ناوچەکەن و تەواو لێی شارەزان، زیاتر گوتی، خۆشحاڵم بەوەی کە، وەک خۆبەخشێک لەو هێزەدا مەشق دەکەم کە (جەنابی سەرۆک) بریاری پێکهێنانی دا، تا بتوانم پارێزگاری لەو ناوچەی زوممار بکەم.
لای خۆیەوە پێشمهرگهیەکی دیکەی خۆبهخش بە ناوی(سهعید عومهر) گوتی، سەرباری ئەوەی کە وەها بڕیارێک درا بۆ پێکهێنانی هێزێک، بەڵام لە راستیدا ئەمە، خواست و داوای زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکەیش بوو، (عومهر) بایەخی ئەو هێزە لەوەدا دەبینێتەوە کە، چەنکە لە گەنج و خەڵکی ناوچەکەیە، بە پلەی یەک شارەزاییان لە جیۆگرافیای ناوجەکە هەیە، هەروەها باشتر دەتوانن ئەو کەسانە لێک جیا بکەنەوە، کە تێکەڵ بە ئەو دوژمنە دڕندەیە دەبێت، ئەوانەیشی کە بەرەوڕوویان دەبنەوە.
شیاوی باسە، 25ی مانگی رابردوو و پاش شەڕێکی سەخت لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا، کە لە سەعات شەشی بەیانییەوە بەردەوام بوو، ھێزی پێشمەرگە توانی ناحیەی زوممار بە تەواوەتی ئازاد بکات و زیانێکی زۆریشیان بە داعش گەیاند.
لە شەری ئازادکردنی زومماردا، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون، بە جۆرێک ھیچ چەکدارێک دەرنەچووە و ھەموو ئەوانەی کە لەو ناوچەیە بەرەوڕووی پێشمەرگە بوونەوە، کوژراون.
زوممار لە ڕووی ئیدارییەوە، سەربە قەزای تەلەعفەری سنووری ئیدارەی پارێزگای نەینەوایە. لە باکووری ڕۆژهەڵاتییەوە قەزای زاخۆ و لە باشووری ڕۆژاوایشەوە شنگال هەیە، لە باشووری شاری زومماریش قەزای تەلەعەفەرە. بەڵام لە باکوورەوە دەکەوێتە سەر سنووری سووریاوە و خاڵی پێکەوە گرێدانی پاریزگای نەینەواو و سووریایە، کە تەنیا 60کم لە ناوەندی مووسڵەوە دوورە.
ktv
