هێزێکى گەورەی پێشمەرگە ڕەوانەى ڕۆژئاواى چیاى شنگال کرا.. بۆ تێکشکاندنی هێرشی داعشە

 هێزێکى گەورەی پێشمەرگە ڕەوانەى ڕۆژئاواى چیاى شنگال کرا.. بۆ تێکشکاندنی هێرشی داعشە
فەرماندەیەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەڵێت، داعش هێرشێکى بۆ ڕۆژئاواى چیاى شنگال بەرپا کردووە، بەڵام هێزێکى زۆرى پێشمەرگە بۆ شکاندنیان ڕەوانە کراوە.

سەرلەبەیانیى ئەمرۆ شەممە، داعش هێرشێکى بۆ ڕۆژئاواى چیاى شنگال ئەنجام داوە، وەک عەمید(ئاشتى کۆچەر)ـیش گوتی، ئامانجی دوژمن لەو هێرشە ئەوەیە کە، لەو ڕێگایەوە بچنە سەر چیاى شنگال و داگیری بکەن.

فەرماندەى هێزى پێشمەرگە لە چیای شنگال عەمید(ئاشتى کۆچەر) بۆ KDP.info زیاتر گوتى: "داعش دەیەوێت گشارەکانى خۆى لە ڕۆژئاواى چیاى شنگال فراوان بکات، تا لەو ڕێگایەوە بێتە ناو چیاکە، بەڵام داوامان کردووە هێزێک ڕەوانەى ئەو قۆڵە بکرێت، ئێستایش هێزێکى زۆر ڕەوانەى ئەوێ کراوە و بە فڕۆکەیش گورز لە کاروانى چەکدارانى داعش دەوەشێندرێ".
Top