چەکدارانی داعش بۆ دەرەوەی کۆبانێ رادەکەن

 چەکدارانی داعش بۆ دەرەوەی کۆبانێ رادەکەن
چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستیان بە راکردن لەنێو کۆبانێ کردووە و روویان لە دەرەوەی شارەکە کردووە.

لەسەر سنووری کۆبانێ و باکووری کوردستان رایگەیاند، چەکدارانی داعش تووشی شکست بوون و ناتوانن خۆیان بگرن، بۆیە بەرەو دەرەوەی کۆبانێ رادەکەن.

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و هێرشی زەمینی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزی پێشمەرگە، چەکدارانی داعشیان شپرزە کردووە ناچار بە پاشەکشەبوون بۆ دەرەوەی کۆبانێ.









رووداو
Top