داعش بەرپرسێکی بەندیخانەكانی خۆی گولـلەباران كرد
سەرچاوەیەك لە شارۆچكەی حەویجە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: درنگانێكی شەوی 7 لە سەر 8ی نۆڤەمبەر تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە شارۆچكەی حەویجە "نەسرەت جەعفەر كازم" بەرپرسی بەندیخانەكانی خۆی گووللـەباران كرد. نەسرەت جەعفەر بڕیارەكەی لەلایەن دادگای شەرعی تیرۆریستانەوە بۆ دەرچووە و جێبەجێ كراوە و بەتوۆمەتی سیخوری كردن بۆ دەزگا ئەمنییەكان گوللـەباران كراوە.
سەرچاوەکە گوتی: ناوبراو باوكی توركمانی شیعەیە و لە سەردەمی بەعسدا یەكێك فیداییەکانی سەدام بووە و لە دوای ئازاد كردنی عێراق چووەتە نێو گروپی ئەنسارسوننەوە و لە دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش، لە شارۆچكەی حەویجە بووەتە بەرپرسی بەندیخانەكانی داعش.
جێگەی باسە، تیرۆریستانی داعش ماوەیەكە دەستیان بەكوشتنی ئەو كەسانە كردووە كە گومانیان لێیان هەیە و ئێستا لە ڕیزەكانیان ماونەتەوە و كاریان بۆ دەكەن .
