بارزانی سەردانی میحوەری مەخمووری کرد
كوردستان تیڤی بڵاوی كرده‌وه كه له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو میحوه‌ر و به‌پرس و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی بوون .
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له‌م دوو میحوه‌ره به‌ده‌ستیان هێناوه و تیرۆریستانیان تێكشكاندووه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند سوپاسی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م كه كه گیانی خۆیان خستۆته سه‌ر ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان به ئازادی و ئارامی بژیت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیبراهیم شێخەڵڵا، قایمقامی شارۆچكەی مەخموور بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2014-11-06، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری مەخموور، سەردانی ئەو میحوەرەی كردووە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لەو ناوچەیە بەسەر كردووەتەوە. ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە سەردانەكە سەردانێكی سەربازیی بووە و بەناو شارۆچكەی مەخمووردا گەڕاوە و سوپاسی خۆڕاگری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە.
