لە ماوەی 3 رۆژدا 5 بەرپرسی داعش لە موسڵ كوژراون
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14 ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له نزیك كۆگاكانی ئاسن له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی ئه‌بو زه‌ر ئه‌للیبی، ئه‌میری مه‌یدانی هێزی یه‌ده‌گی گرووپی داعشدا ته‌قیوەتەوە.
وەك عیسمەت رەجەب باسیدەكات بەهۆی تەقینەوەكە ئه‌بو زه‌ر ئه‌للیبی و سێ لە پاسەوانەكانی كوژراون. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە رۆژی پێنجشەممە بەرپرسێكی داعش بە ناوی ئیسلام ئه‌لحه‌مدانی (ناسراو به سه‌یف ئەلئیسلام) لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە كوژراوە.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 5 به‌رپرسی باڵای داعش له موسڵ كوژراون، كه موفتی و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی گرووپەكە لەنێویاندان.
رووداو
