كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه
به‌رزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی زیادبوونی زۆری خواستی هاوڵاتیانه‌وه له به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان له 22 سه‌عاته‌وه بۆ 18 سه‌عات كه‌مكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: "له‌به‌رامبه‌ردا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی زیادی كردوه له دوو سه‌عاته‌وه بۆ شه‌ش سه‌عات، له‌به‌رامبه‌ردا بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕی شه‌ش هه‌زار دیناری دیكه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن".
روونیشیكرده‌وه: له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه پێداویستی هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با 800 مێگاوات بوو، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 157 مێگاوات زیادی كردوه، ئه‌مه‌ش زۆره و له توانای وێستگه‌كاندا نییه".
خه‌ندان
