چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان
چێنەر خەفاف بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند،ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایان بە شێوەی گرێبەست، گوتیشی: رەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنەکە تەنھا ماوە فەرمانەکەی بۆ دەربچێت و بکرێتە نوسراو، چونکە قوتابخانەکان پێویستی زۆریان بە مامۆستای تازە ھەیە و وەزارەتی پەروەردەش پێداگری زۆری لەسەر ئەم پرسە کردوە، بەڵا/ نازانم کەی فەرمانەکە دەردەچێت.
پێشوو تر وەزارەتی پەروەردە داوای لە حکوومەت کردبوو بۆ دامەزراندنی ٦ ھەزار مامۆستا بە شێوەی گرێبەست، بەڵام بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای دەکات دامەزراندنە لەو ژمارەیە کەمترە، گوتیشی: ٦ ھەزار گرێبەست زۆر زۆرە و دەبێت رەچاوی بارودۆخی ئابوری کوردستان بکرێت، بەڵام بە دیاریکراوی نازانم چەند دەبێـت، بەڵام ٦ ھەزار نیە.
بەپێی زانیاریەکانی شانسی دامەزراندنی مامۆستایان بە گرێبەست بۆ دەرچووانی بەشە زانستییەکانی کیمیا، فیزیا، زانستی بایەلۆجی، بیرکاریی و ئەو مامۆستایانە دەبێت کە وانەبێژن و دانەمەزراون. دەرچووانی پەیمانگاش شانسی دامەوزراندنیان پێ نادرێت.
مووچەی ئەو مامۆستایانەش مانگانە ٥٠٠ ھەزار دینارە، و لە وەرزی ھاوینیش خەرج دەکرێت.
