نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان بووەتە فاكتەری سەقامگیری لە ناوچەكە
به خێر بێن،
خۆشحاڵم كه به‌شداریى له‌م دیبه‌یته‌دا ده‌كه‌م..
له كۆتایی ساڵى 1989 دیواری به‌رلین ڕووخا، دوو ساڵ دوای ئه‌وه یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شا، جه‌نگی سارد كۆتایی هات، گه‌لێك وڵات ئازاد بوون، پاش ساڵى 1991 باس له شه‌پۆلی چواره‌می دیموكراسی هاته پێش. سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمی، باسی سیسته‌می نوێی جیهانییان ده‌كرد، گه‌لانی ژێرده‌ست و مافخوراو چرای ئازادییان گه‌ش كرده‌وه.
چه‌ند ساڵێك تێپه‌ڕی، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیت، شه‌پۆلی چواره‌می دیموكراسی نه‌گه‌یشته ناوچه‌كه‌ی ئێمه، زۆر كه‌س باسی نه‌گونجاویی دیموكراسی و سیسته‌می سیاسی و فه‌رهه‌نگیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌كرد، زۆر كه‌س نا‌ئومێد بوون به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه؛ ڕه‌شبینی بووه ڕوانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕوانینیان، كه‌م كه‌س له‌و كاته‌دا سه‌رنجی داگیرسانی مۆمێكی دیموكراسی له ناوچه‌یه‌كی بێ دیموكراسیدا ده‌دا، ئه‌و مۆمه له‌و كاته‌دا ناوی كوردستانی عیراق بوو، كاتێك له مایسی ساڵى 1992دا هه‌نگاوی مێژوویی نا له پڕۆسه‌ی دیموكراسی و یه‌كه‌م په‌رله‌مانی ئازادی هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا په‌رله‌مان بڕیاری دا كه په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراق له ئاینده‌دا له سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵیزم بێت، كه‌م كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان چاوه‌ڕوان بوون ئه‌م خه‌ونه‌ی ئێمه بێته دی، به‌ڵام خه‌ونی ئێمه هه‌مێشه زیندوو بووه. ئێمه ناڵێین كه‌موكوڕیمان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه دڵنیاین ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى ڕاست به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش، هه‌نگاو ده‌نێین. شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری له ساڵى 1880دا خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی كه كورد بڕیاری له ده‌ست خۆیدا بێت، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو به‌و ئاڕا‌سته‌یه بوون.
ساڵی 2003، عیراق گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هات، له ماوه‌ی دوو ساڵدا سه‌ركرده‌كانی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تێكی دیمو‌كراتى و فره‌یی و فیدڕاڵی له‌سه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ له عیراقدا ڕێككه‌وتن. له عیراق ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوور كرا، چوار له پێنجی ده‌نگده‌ران له سه‌رتاسه‌ری وڵات، ئه‌م ده‌ستووره‌ى نوێى عیراقییان په‌سه‌ند كرد.
له ساڵى 2005 تا سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كوردستان كراوه، حكوومه‌ت به ئاشتی پێكهاتووه و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه ئه‌نجام دراوه. ئێمه زۆر جار ئه‌وه‌ش له‌بیر ده‌كه‌ین كه داوای سه‌ره‌كیی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی كوردستان، له دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی كه‌مایه‌تییه‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌فیدڕاڵكردنی عیراق داوای سه‌ره‌كیی گه‌ل و نوێنه‌رانی كوردستان بوو. ئه‌م چوارچێوه مێژووییه بۆ تێگه‌یشتنمان له گۆڕانكاریی هه‌نووكه‌ییی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه.
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ده‌بینین سیسته‌می سیاسیی ناوچه‌كه تووشی قه‌یرانی ترسناك و ئاینده‌یه‌كی نادیار بووه. هه‌ندێ ڕژێمی وه‌ك سه‌ددام حسێن و موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی و حوسنی موباره‌ك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ماون. هه‌ندێ وڵاتیش، وه‌ك سووریا و یه‌مه‌ن، تووشی شه‌ڕی ناوخۆ و ئایدۆلۆژیی توندڕه‌و بوون. ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ناتوانین مه‌ترسیی ڕووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هێزێكی یه‌كجار زۆر دڕنده، كه ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵگرتووه، پشتگوێ بخه‌ین، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هه‌ڕه‌شه‌ی مان و نه‌مانی ئێمه.
هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌دژی هێزێكی پڕچه‌كی توندڕه‌و وه‌ستاوه، خه‌ڵكی كوردستان به ته‌نیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دژی ئه‌م جۆره تیرۆره نوێیه. پێویستمان به هاوكاریی سه‌ربازی، مرۆیی، ئابووری، هه‌واڵگری و ئه‌خلاقیی دۆستانمان هه‌یه له ده‌ره‌وه. ئێمه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی دیموكراسی تێیدا تووشی گه‌لێك نشوستی بووه، مافی كه‌مایه‌تیی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رتاپا پێشێل ده‌كرێت، توندڕه‌ویی سیاسی بۆته ته‌نها چاره‌ڕێ.
هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نموونه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی و سنگفراوانییه، پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه ئه‌ركی گشت لایه‌كی دیموكرات و ئازادیخوازه. پاراستنی ئه‌زموونی ئێمه هیوا ده‌به‌خشێت به زۆر كه‌س كه دیموكراسی، لێبوورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی مافی كه‌مایه‌تییه‌كانیان به‌لاوه گرنگه و بایه‌خى پێ ده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه له ده‌ره‌وه ته‌ماشای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، به تایبه‌ت له گۆشه‌نیگاى میدیاوه، ده‌بینین كوشتار له زۆر شوێن هه‌یه. به‌ڵام نابێت ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هێزێكی سه‌قامگیرى، ڕۆڵی چالاكی بینیوه له پانزه ساڵی ڕابردوو له عیراقدا.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه له عیراق، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شیان ده‌دا له نێوانیاندا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاسایش و سیاسی له وڵاته‌كه‌دا. ماڵ و ئۆفیسی سه‌ركرده‌كانی كوردستان له به‌غدا كراوه بوو بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له عیراقدا، به‌تایبه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك كۆمار تاڵه‌بانى، له‌و كاته‌دا هه‌موو هه‌وڵى خۆى به‌گه‌ڕ ده‌خست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێكهاتانه له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
هه‌ندێ له میوانه بیانییه‌كانمان جار جار له‌گه‌ڵ ئێمه باسی ئاستی لێبورده‌ییی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه مێژووییه‌ی به‌رامبه‌رمان كراوه له‌م وڵاته‌دا. باسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌مڕۆ زیاتر له ده ساڵه به پشووی درێژخایه‌نه‌وه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی مافێكی ده‌ستووریى خۆیانن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان.
ئێمه تا له توانامادا بێت ده‌چین به‌هانای گشت پێكهاته‌یه‌كی وڵاته‌كه‌مانه‌وه، كه غه‌دری لێ ده‌كرێت، پاراستنی ئه‌وان، واته پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان، واته پاراستنی خاكی كوردستان. ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی كوردستانه‌وه ته‌ماشای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، پێم وایه بتوانین بڵێین ناشتنی تۆوی لێبورده‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفته سیاسییه‌كانمان به شتێكی مه‌حاڵ نابینن. پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه: چۆن بنه‌مای هاوبه‌ش پێكه‌وه دیاری بكه‌ین، له‌سه‌ری ڕێك بكه‌وین و پاشان ڕێزیان لێ بگرین؟.
كاتێك ئێمه باس له سیسته‌مێكی سیاسیی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی ئه‌زموونی كوردستان بكرێت تاكو بزانین چۆن له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. له چوارچێوه‌ی جیۆپۆلیتیكی ئاڵۆزی ناوچه‌كه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ بۆته فاكته‌رێكی سه‌قامگیری و له مێژووی كورتخایه‌نی ئه‌زموونی دیمۆكراسیی خۆیدا، توانیویه‌تى ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت كه هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه فاكته‌رى سه‌قامگیرییه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له ده‌وروبه‌رماندا ده‌ژین.
كردنه‌وه‌ی كوردستان به ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، هاندانی سه‌رمایه‌گوزاریی خۆماڵی و ده‌ره‌كی، ئابووریی هه‌رێمی گۆڕى. سیاسه‌تی سه‌رده‌مانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم تا ڕادده‌یه‌ك گرفتی كاره‌با و وزه‌ی خۆمانی چاره‌سه‌ر كرد و كوردستانیشی كرده ناوێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی و‌زه له ته‌واوى جیهاندا. ئه‌م هه‌نگاوانه پێكه‌وه هیوایان به گه‌لی كوردستان و وڵاتانی دراوسێمان به‌خشی كه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مه‌حاڵ نییه.
سێ مانگ له‌مه‌و پێش ئه‌زموونی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و سه‌قامگیریمان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مان و نه‌ماندا بوو له كوردستان. بڕیاری دۆستان و دیموكراسیخوازان كه به‌هانامانه‌وه بێن، به‌ڵگه‌ی ئاشكرایه كه هه‌وڵی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌ندین ساڵه‌مان، بێهووده نه‌بووه. من پێم وایه ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌سه‌ر له‌دایكبوونی سیسته‌می نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌لومه‌رجی به‌ردوامبوونی، به جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
له ساڵی 1991دا، ئێمه تووشی كۆڕه‌وێكی گه‌وره بووین؛ كاتێك ڕژێمی سه‌ددام حسێن هێرشی ڕاسته‌وخۆی كرده سه‌ر كوردستان پاش شكستهێنان له شه‌ڕی كوێت. هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌و كاته پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌هاناى گه‌لی كوردستانه‌وه هاتن، ناوچه‌ى (no-fly-zone)یان دروست كرد بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان له ئاسمانه‌وه. هه‌ندێك له دۆستانی كورد، باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی؛ به‌رپرسێتیی خۆی پیاده كرد له پاراستنی میلله‌تێك كه خۆی ده‌سه‌ڵات و توانای پاراستنی خۆی نه‌بووه. هه‌ندێك ئه‌كادیمی و سیاسه‌تمه‌دار ده‌یانگوت: ده‌كرێت بڵێین سیسته‌می نوێی جیهانیی پاش جه‌نگی سارد؛ له‌سه‌ر به‌هاناهاتنی گه‌لی كوردستان داڕێژرا.
ده‌كرێت ئه‌مڕۆش ئێمه بڵێین سیسته‌می سیاسیی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر به‌هاناهاتنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌ڕێژرێت، به‌ڵكو ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانیشمان، هه‌وڵی چه‌سپاندنی بنه‌مای دیموكراسی و فره‌یی و ڕێزگرتن له وڵاتانی دراوسێ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه بۆ ته‌حه‌دداكانمان له ڕه‌شبینیمان به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مده‌كاته‌وه. هیوامان پێده‌به‌خشێت كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌توانێت هه‌نگاوی گه‌وره و بچووك به‌ره‌و ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسی بنێت.
ئاواته‌خوازم ئه‌زموونی كوردستان ئه‌مجاره ببێته مه‌شخه‌ڵێك بۆ گه‌شبینیمان به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌كگرتن، سنگفراوانی، هاوكاریی دژه‌تیرۆر، پاراستنی مافی مرۆڤ و كه‌مایه‌تییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان، خزمه‌تگوزاری و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییی دروست و گونجاو له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مدا.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم.
