20 چەكداری داعش لە حەویجە كوژران

 20 چەكداری داعش لە حەویجە كوژران
فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی داعشیان لە نێو قەزای حەویجە لە رۆژئاوای كەركووك بۆردوومان كرد و بووە هۆی کوژرانی 20 چەكداری رێكخراوەكە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، "فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی داعشیان كردووەتە ئامانج، لەو كاتەی كە خەریكی گواستنەوەی چەكدارەكانیان و تەقەمەنی بوونە لەنێو قەزای حەویجە بۆ شوێنێكی دیكە لە رۆژئاوای شاری كەركووك ".

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە هێرشەكانیاندا بۆ سەر داعش، ناوەندەكانی فەرماندەیی و سەربازگەكانی مەشق و راهێنانی داعشیان كردووەتە ئامانج.

جۆن كێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، " لێدانی گورزە ئاسمانییەكانی سێ مانگی رابردوو لە داعش، كاریگەری خراپی لەسەر تواناكانی ئەو رێكخراوە دروستكردووە، بەڵام ئەو قسەیەی من بە مانای ئەوە نایەت رێكخراوەكەمان لەناوبردووە".

كێربی هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کە لێدانی پاڵاوگەكانی نەوت زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە و وایكردووە ملیۆنان دۆلار لەدەست رێكخراوەكە بچێت، "جگە لەوەش لە بۆردوومانكانماندا بۆ سەر داعش، سەربازگەكانی مەشق و راهێنانمان كردوونەتە ئامانج، ئەمەش وایكردووە لەهەردوو لایەنی ماددی و مەعنەوی زیان بە رێكخراوەكە بگات و تواناكانیان لاوازبێت".








رووداو
Top