سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م ده‌زگا و توێژه ده‌درێت
محه‌مه‌د حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی سێ له سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هیچ وه‌زاره‌تێك مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول وه‌رناگرێت و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییشه‌وه هیچیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
راشیگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌زگای ئاساییشی گشتی.
لای خۆشیه‌وه، حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له سلێمانی رایگه‌یاند: به به‌شی ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیان وتووه حساباتی وانه‌بێژه‌كانیان بۆ بنێرن، تا به سێ وه‌جبه، مووچه‌ی مانگه‌كانی دوو و سێ و چواریان بۆ هه‌ژمار خه‌رج بكه‌ن.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆمانی بنێرن ئێمه‌ش وه‌جبه‌ی یه‌كه‌میان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ین".
خه‌ندان
