لافاو زیانی ١٥٠ملیۆن دینار لە ھەڵەبجە دەدات

لافاو زیانی ١٥٠ملیۆن دینار لە ھەڵەبجە دەدات
سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە ئاشکرای کرد بەھۆی لافاو و بارانبارینەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای ھەڵەبجەوە بڕی زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دینار زیانی لێکەوتوەتەوە ھاوکات لیژنەیەک پێکھاتوە بۆخەمڵاندنی زەرەرو زیانەکانی ھاووڵاتیان بۆئەوەی لەداھاتودا قەرەبو بکرێنەوە.



خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند بەھۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چەند ڕۆژێکە ڕووی لەناوچەکە کردوە و بووە ھۆی بارینی بڕێکی زۆر باران بەتایبەت شەوی ڕابردو لەزۆربەی گەڕەکەکانی ھەڵەبجە لافاو دروستبوو.
ڕونیشی کردەوە بەھۆی لافاوەوە زیاتر لە ٣٠ ماڵ زیانیان پێگەیشتوەو ھاوکات لەڕووی ماددیشەوە بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دینار زیان بەھاووڵاتیان وبڕی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دیناریش زیانی بەرشەقام و ڕێگا گشتەیەکان گەیان گەیاندوە.
سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجەگوتیشی: لیژنەیەک پێکھاتوە بۆخەمڵاندنی زەرەرو زیانەکانی ھاووڵاتیان بۆئەوەی لەداھاتودا قەرەبو بکرێنەوە.
Top