تیرۆریستانی داعش درندانە ئەشكەنجەی منداڵانی كۆبانێیان داوە
رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافەكانی مرۆڤ بە پشت بەستن بەو منداڵانەی كە هەڵاتوون و پاشان چاوپێكەتنیان لەگەڵدا كراوە و ئەوانە لە نێو ئەو 150 منداڵە بوون كە لەمانگی ئایاری رابردوو دوای ئەوەی بۆ تاقیكردنەوەی وانەكانیان دەچنە شاری حەڵەب لە رێگەی گەرانەوەیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستگیر دەكرێن لە نزیك شاری حەلەب،
پاش ئەوەی دەگوازرێنەوە 50 لەو منداڵانە توانیوویانە رابكەن و ئەوانی دێكەش بە چەند جارێك بەرەڵا كراون و كە دواین ژمارەیان لە رۆژی 29ی تشرینی یەكەم ئازاد كراون، سەبارەت بە مامەڵەی منداڵانی كورد لە سوریا فرید ئەبراهام لە رێكخراوی چاودیری مافەكانی مرۆڤ بە ئەسیوشید پریسی راگەیاندووە: ( لەو كاتەوەی راپەرینەكانی سوریا دەستی پێكردووە لە مندالان لەسوریا دووچاری گرتن و ئەشكەنجەدان دەبنەوە، سەرەتا ئەم كردارە درندەیە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە پیادەكراو ئێستاش لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە))، لەمەش زیاتر چوار لەو منداڵانەی رزگاریان بووە لە دەستی داعش بە ریكخراوی نێودەوڵەتی چاودیری مافەكانی مرۆڤیان راگەیاندووە،
ئەوان لە نزیك شاری مەنبەج لە باكوری سوریا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستگیركراون ئەوەیان گێراوەتەوە زۆر جار لەلایەن تیرۆریستەكانەوە درندانە مامەڵەیان لەگەڵ كراوە و بەدار و كێبڵی كارەبایی ئەشكەنجەیان داون، یەكێكی تر لەو كورانە ئەوەی راگەیاندووە لەنێو ئەسیرەكاندا ئەوانە زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵدەكرا كە خەڵكی شاری كۆبانی بوون، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو بەم دواییە شەرڤانان بەرگریەكی جوامێرانەیان دەكرد و ئەوانیش لەداخی ئەوە زیاتر ئەشكەنجەی منداڵانی كۆبانیان دادە.
