داعش نزیکەی 50 کورد ئازاد دەکات
لەنزیك سنووری كۆبانێ رایگەیاند، زیاتر لە 50 كەس، كە پێش ئێستا لەپارێزگای رەققە لەلایەن داعشەوە دەستگیركرابوون و دواتر داعش ئەوانی گواستەوە بۆ زیندانەكانیان لە مونبجی سەر بە پارێزگای حەلەب و دواتر دووبارە ئەوانی گەڕاندەوە رەققە و رۆژی دووشەممە لەلایەن داعشەوە ئازادكران.
هێشتا چارەنووسی گیراوەكانی دیكە، كە ژمارەیان نزیكەی 110 كەسە، دیار نییە و كەس هیچ شتێكیان لەبارەوە نازانێ.
لە 19ـی مانگی شوباتی رابردووەوە، نزیكەی 160 كوردی كۆبانێ لەنزیك گوندی عالییە لەسەر رێگای نێوان هەردوو پارێزگای رەققە و حەلەب لەلایەن چەكدارانی داعش دەستگیركران.
ئەو هاونیشتمانییە كوردانە بە زیاتر لە 10 پاسی بچووك بەرەو سنووری رۆژئاوا و باشووری كوردستان دەچوون و دەیانویست بۆ باشووری كوردستان بپەڕنەوە بۆئەوەی لە باشووری كوردستان كاربكەن و بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان پەیدا بكەن.
رووداو
