وەزارەتی بەرگری، وێرانکردنی بنکەی سەرەکیی تۆڕی ئینتەرنێتی داعشی لە مووسڵ راگەیاند

 وەزارەتی بەرگری، وێرانکردنی بنکەی سەرەکیی تۆڕی ئینتەرنێتی داعشی لە مووسڵ راگەیاند
وزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوکاریی هاوپەیمانان و دەستگاکانی هەواڵگری و ئاساییش، توانراوە بنکەی تۆڕێکی ئینتەرنێتی کە بۆ هەماهەنگی لە نێوان مۆڵگە جیاکانی داعش و بارەگای سەرەکی لە مووسڵ دامەزرێنرابوو، وێران بکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی عێراق کە وێنەیەکی دەست کەوتووە، "توانراوە سیستمی جێگیرکراوی تۆڕی ئینتەرنێتی ڕێکخراوی تیرۆریستان، کە لە ژێرزەمینی بەڕیوەبەرایەتیی نەینەوا لە ناوچەی نەبی شیت بووە، کە بۆ مەبەستی بڵاوکردنەوی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان کەڵکی لێ دەبینن."
Top