جێمس جیفری باڵوێزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق: بێجگە لە كورد عەرەبی سونە و شیعە دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بوون
تەواوی ووردەكاری هۆكاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق بڵاو كردۆتەوە و راشكاوانە جەختی لەسەر ئەوەكردۆتەوە كە تەواوی لیستەكانی هاوپەیمانی شیعە پشتگیری پیشنیارەكەی تەیاری سەدریان كردووە و هەروەها لیستی ئەیاد عەلاویش كە وەك لیستی هاوپەیمانی شیعە بوون هەموویان لە پەرلەمان دەنگیان بەو پێشنیارەی سەدردا بۆ ئەوەی بە تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشیتەوە و تەنها كورد كە نزیكەی 60 كورسیان لەكۆی 325 كورسی پەرلەمانی عێراق هەبووە دەنگیان بەو ئاراستەیەدا كە پشتگیری لەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەن،
دیاریشە وەك جیمیس جیفری ئاماژەی پیكردووە لە وڵاتیكدا تەنها 20% ی پشتگیری مانەوەی هێزێكی بیانی بكەن و 80%ی دژ بن ئەوە ناتوانرێت لەو وڵاتە هێز بهێڵرێتەوە لەبەر ئەوەی هێزی بیانی بەبێ حەسانەی تەواو كە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە یاسا بۆی دابین دەكات ناتوانێت بمێنتەوە.
جیمس جیفری دەسپێكی وتارەكەی بەوە دەستپێدەكات، بەوەی زۆربەی خەڵك سەركەوتنە گەورەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لقێكە لە ریكخراوی قاعیدەی تیرۆریست جیابوونەوە و بە شكستی ئیدارەی ئۆباما دەزانن بەوەی نەیتوانی لەدوای 2011 هیزەكانی ئەمریكا لە عێراق بهێڵیتەوە،
جیفری دەڵێت من وەك باڵیۆزی ئەمریكا لەماوەی 2010-2012 لەو بروایەدا كە هێشتنەوەی هێزەكانمان لە عێراق مایەی ئیحراجی بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەگی ئەم شكستەمان لە ئیدارەی ئۆباما قوڵترە.
لەبەر ئەوەی چیرۆكی كشانەوەی هێزەكان لە ساڵی 2008 ەوە دەست پێدەكات لەو كاتەی ئیدارەی جورج دەبلیو بوش كە رێكەوتنی سۆفا (SOFA) یان سەبارەت بە مانەوەی هێزەكان و قەبارەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق ئیمزا كرد، بەپێی ئەم رێككەوتنە وێرای هەستیاری باردۆخەكە ئاماژە بەوەكرابوو لە كۆتایی ساڵی 2011 هێزەكان بكشێنەوە.
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەدا باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا باسی وتوێژەكانی ساڵی 2010ی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئەمریكا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە بەرپرسانی هەردوولا پێیان باش بووە كە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەدوای 2011 بۆ ئاسایش بەمجۆرە بێت وەك ( مەشقپێكردنی هێزەكانی عێراق، پاراستنی ئاسمان و شەری دژە تیرۆریزم) لەرووی سیاسیشەوە ( هاوپەیمانیەكی بەردەوام بێت لەگەڵ ئەمریكا هەروەها دڵنیایی بێت بۆ دراوسێكانی عێراق) بۆ ئەمەش پێنتاگۆن پلانێكی ئامادەكردبوو بۆ مانەوەی هێزەكان لە عێراقدا، بەڵام ئەو تەنگژەی دوای هەڵبژاردنەكانی مارتی 2010 دروست بوو ماوەی 8 مانگ نەتوانرا حكومەت پێكبهێنرێت، وایكرد پەسەند كردنی ئەو پلانەی پێنتاگۆن لە ئەمریكا پەسەندكردنی دوا بكەوێت.
هەروەها لە مانگی كانوونی دووەمی 2011 كاتێك حكومەتی مالیكی پێكهات، سەرۆك ئۆباما و راوێژكارەكانی بریارندا هێزەكان لە عێراق بمێنەوە، بەڵام هێشتا ئەم بریارەیان بە مالیكی و گەلی ئەمریكا رانەگەیاندبوو، ئەمەش لەبەر ئەوەبوو واشنتۆن هێشتا بریاری نەدابوو قەوارەی ئەو هێزەی دەمێنیتەوە چەندە، لەبەر ئەوەی پێنتاگۆن لەگەڵ مانەوەی هێزێكی زۆر بوو بەڵام كۆشكی لەگەڵ هێزێكی بچووك بوو بە قەوارەی 10 هەزار سەرباز، لەمانگی حوزەیرانی 2011 سەرۆك ئۆباما بریاریدا قەوارەی هێزەكە 5هەزار سەرباز بێ و بۆ ئەمەش رەزامەندی مالیكی وەربگیریت بۆ ئەوەی قسە لەسەر رێككەوتنێكی نوێی سۆفا ( SOFA) بكرێتەوە، لەبەر ئەوەی رێككەوتنی تازە پێویستی بەرەزامەندی پەرلەمانی عێراق هەبوو پەرلەمانی عێراقیش بێجگە لەكورد هەموو دەنگیان بەوەدا تەواوی هێزەكان بكشیتەوە، بۆیە هێزەكانمان كێشایەوە.
