ریچارد هاس: سیستمی نویی جیهان كۆتایی هات و سەردەمی بێ سیستمی دەستی پیكرد
سەردەمی دوای رووخانی دیواری بەرلین كە ئەمریكا و جیهان بەو ئومیدە سەریان دەكرد كە جیهانێكی پر لە ئاشتی و ئاسایش و دیموكراتی ببینن، كۆتای هاتووە و ئێستا بەرەو جیهانی پڕكێشەو ئاڵۆزی و نەبوونی سیستەم دەچیت و دەڵیت: زۆر زەحمەتە قۆناغە مێژووییەكان پێش كۆتایی هاتنیان دانی پێدا بنرێت یان بروا بكرێت، هەروەك چۆن سەردەمی رێنیسانس بۆتە یادەوەری رێنیساس و هەروەها سەردەمەكانی پێشتریش كە بەسەردەمی تاریكی ناودەبرا.
هاس دەڵیت لەم توێژینەوەیە دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بكەمەوە، ئێمە سەردەمی مێژوویمان بیینووە هەروەها نەمانی ئەو سەردەمەشمان بینووە، هەر بۆ نموونە 25 ساڵ لەمەوپێش بە كەوتنی دیواری بەرلین سەردەمی شەری ساردی 40 ساڵە كۆتایی هات،
لە كۆتایی هاتنی شەری سارد و دەسپێكی سەردەمیكی دیكە چاوەریێ چیمان دەكرد،زیادبوون شەفافیەت بۆ زۆریك لەو دەوڵەتانەی پێشتر داخرابوون، دەركەوتنی رێژەیەكی زۆر بەرزی كۆمەڵگەی كراوەو سیستمی سیاسی كراوە، باڵكێشانی ئاشتی بەسەر جیهاندا، بوونی هاوكاری و هەمانگیەكی زۆر گەورە لە نێوان هێزە گەورەكاندا، بەڵام ئێستا ئەو سەردەمە كۆتایی هات و سەردەمی بێ سیستەمی و ناسەقامگیری دەستی پیكردووە.
