ڤایزس نیوز تازەترین ڤیدیۆی فرۆشتنی كچانی ئیزدی بڵاو دەكاتەوە

ڤایزس نیوز تازەترین ڤیدیۆی فرۆشتنی كچانی ئیزدی بڵاو دەكاتەوە
ماڵپەری ڤایس نیوز (news.vice.com) كە تایبەتە بە دیكۆمینتكردنی هەواڵ و پیشاندانی بە شیوازی ڤیدیۆ، دوێنی دیمەنێكی ڤیدیۆی بڵاو كردۆتەوە بە ناونیشانی ( ڤیدیۆ شۆ : چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێزیدیە كۆیلەكان دەفرۆشن) ئەم دیمەنە ڤیدیۆیە كە لەلایەن تەلەفزیۆن ( اخبار الان) بڵاو كردۆتەوە، تیایدا ئەوە پیشاندەدریت چۆن كۆمەڵیك لە تیرۆریستانی داعش لە ژووریكدا دانیشتوون و بە شیوەیەكی زۆر ناشرین و بێ ئاكارانە باس لە كرین و فرۆشتنی كچانی ئێزدی دەكەن و زۆر بێ شەرمانە دەڵین : ئەمرۆ رۆژی ژنە كۆیلە كراوەكانە و ئیمەش دەمانەوێت بەشی خۆمان هەبێت.

لەناو ڤیدۆكەشدا یەكیك لە تیرۆریستەكان دەڵیت كوا كچە ئێزدیەكەی من. لەمەش زیاتر ئەو تیرۆریستانە هەڵدەستن بە هەراجكردنی كچەكان بەچەند سەد دۆلارێك یان بە گۆرینەوە لەگەڵ دەمانچە و مۆبایل و زۆر بە سوكایەتی قسە دەكەن.

بڵاوكردنەوەی ئەم دیمانانە پیشانی دەدات ئەم گروپە تیرۆریستیەی داعش هەڵگری رق و قینەیەكی میژووین بەرامبەر نەتەوەی كورد، چونكە وەك لە ژمارەی ئەمرۆی گوڵان سالح قەلاب رایگەیاندووە لە كۆی 20 ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی داعش، 19 یان لەو ئەفسەرانەی پێشووی عێراق كە لەسەردەمی سەدام حوسین ئەنفال و كیمیابارانیان بەرامبەر كورد ئەنجامدا.

بەڵام ئەوەی جێگەی بایەخە ئەوەیە كە تیرۆریستانی داعش هەمان هەڵگرانی فیكری شۆڤینیزمی، جیهانیش لەم راستیە تیگەیشتووە و ئەوەشی ئەمرۆ بەرامبەر كوردانی ئێزدی دەیكەن و ئەوەشی دوێنی بەرامبەر تەواوی گەلی كوردستانیان ئەنجامداوە، لەسەر دەستی پێشمەرگە باجەكەی وەردەگرنەوە. بۆ سەیركردنی ڤیدیۆكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌
Top