هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە سنووردارەو دەبێت فراوانتر بكرێت
هەروەها پڕۆفیسۆر بیڵ گوتی: لە ئێستادا حكومەتی عێراق توانای ئەوەی نییە ئاسایشی پێویست دابین بكات، نەك تەنها بۆ بەرگریكردن لە بەغدا، بەڵكو بۆ تێكشكاندنی داعشیش. پێویستە حكومەتی عێراق وەبەرهێنانی زیاتر بكات لە بواری ئاسایشدا و پێویستە بە خێرایی ئەم كارە بكات. ئەو كێشەیەی لە ماوەی خولی پێشووی مالیكدا هەبوو، لە پەیوەندی بە بایەخدان بە ئاسایش لە وڵاتەكەدا، بە شێوەیەكی بەرچاو نەگۆڕاوە لەلایەن ئەم حكومەتە نوێیەوە. كەواتە كات گرنگیەكی بنەڕەتی هەیە بۆ باشتركردنی تواناكانیان.
شایانی باسە سماڵن هەروەها گوتی: من ئومێدی ئەوەم نییە هاوپەیمانان سەركەوتوو بن لە سوریا. هەروەها پێموا نییە هیچ بەدیلێكی دیكە هەبێت، جگە لەوەی ئێستا ئەنجامی دەدەین، ئێمە هێزی زەمینی رەوانە ناكەین و ئەوەی لێی بەردەوام دەبین بریتییە لە هێرشی ئاسمانی، بەڵام ناتوانین لە هەموو شوێنێكی سوریا ئەو هێرشانە بكەین كە پێویستیشن، ئەویش بەهۆی كێشەی بواری ئاسمانییەوە لە سوریا، كەواتە دەبێت وریا بین لەوەی فڕۆكەكانمان بۆ كوێ دەنێرین، لەبەر ئەوە لە پەیوەندی بە سوریاوە من گەشبین نیم.
لە كۆتاییدا پڕۆفیسۆر بیڵ سماڵن گوتی: بە ڕای من لە كۆتاییدا بەسەر داعشدا زاڵ دەبین، ئێمە راوێژكارمان ناردووە و بۆردومانە ئاسمانییەكانمان زیاتر كردووە، ئەو بۆردومانانەش زیاتر دەبن لە كاتێكدا كە داعش پێشڕەوی دەكات، بەڵام ئێمە لە كۆتاییدا زاڵ دەبین. لەمەش زیاتر بڕیاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بەرەو كۆبانێ بڕیاریكی لۆژیكییانە بووە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (999)
