كاكەییەكانی هەڵەبجە ستایشی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن
لەكۆبونەوەی هەشتەمی لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە، ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لە بارەی دابەشكردنی پۆستە ئیداریەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە کرا و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پشكی خۆی كورسییەكی بۆ كاكەییەكانی هەڵەبجە وەك تاكە كەمایەتی ئایینی لە پارێزگاکە تەرخانکرد.
لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەیەک کەسایەتی كاكەیی پارێزگای هەڵەبجە، سەردانی لقی ١٢ پارتی دیموكراتی كوردستانیانكرد و ستایشی ئەو هەڵوێستەیانکرد.
بەگوێرەی ڕێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە، ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە ٢٥ كورسی پێكدێت و بە پێی ڕێککەوتنەکە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ویەكگرتوی ئیسلامی و كومەڵی ئیسلامی هەریەکەو چواركورسی ئەنجوومەنەكەیان بەردەكەوێت و بزوتنەوەی ئیسلامیش دوكورسی و حزبەكانی سۆسیالیست و شیوعی و ئایندە هەریەكەو كورسییەكیان بەردەكەوێت.
