شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی كە بەردەوام تەماشاكارە لە ئاست ئەنجامدانی كاری نامرۆڤانە لەلایەن خەڵكانێكەوە دژی خەڵكانی دیكە
هەروەها پڕۆفیسۆر ستیڤن گوتی : لە زۆر رووەوە یاسا هەیە، زۆرێك لە نەتەوەكان بە یاسا كۆیلایەتییان قەدەغە كردووە، بە درێژایی چەندین ساڵ نەتەوە یەكگرتووەكان رووبەڕووی ئەم حاڵەتە بۆتەوە لە رێی دۆكیۆمێنتەكان و كۆنفرانسەكانەوە كە تایبەت بوون بە مافەكانی ئافرەتان و منداڵان. بەڵام ئەوەی پێی دەگوترێ «دەوڵەتی ئیسلامی» هەموو شەرعییەتێكی یاسایی لە دەرەوەی خۆی رەتدەكاتەوە و دانی پێدا نانێت، بەو پێیە خۆی بە بەشێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نازانێت، كەواتە هیچ ئەركێكی نییە بۆ پابەندبوون و رێزگرتن لەوەی خەڵكانی دیكە بە شێوەیەكی دەستەجەمعی دەریان كردووە.
شایانی باسە ستیڤن لیۆنارد گوتی: جیاوازیی سەرەكی لە نێوان جینۆسایدی ئەرمەنییەكان و جینۆسایدی ئێزیدییەكان ئەوەیە، جینۆسایدی ئەرمەنییەكان لەسەر دەستی دەوڵەتێك بووە و جینۆسایدی ئێزیدییەكان رێكخراوێكی تیرۆریستی كردوویەتی كە شەرعییەتی نێودەوڵەتی نییە، ئەوەی یەكەمیان لەلایەن دەوڵەتێكەوە شەریعیەتی پێدرا، لەسایەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و دواتر لە سایەی دەوڵەتە عەلمانییەكەدا كە جێی گرتەوە. بەڵام بە تێڕوانینی من ئەوەی دژی ئێزیدییەكان روویداوە، جینۆسایدە، ئەگەر جیهانیش دان بەوەدا بنێت كە ئەو تراژیدیای بەسەر خەڵكانی ئێزیدیدا هاتووە، جینۆسایدە ئەوا ئەركێكی بە كۆمەڵ دەخاتە ئەستۆی كە هەڵبستێت بە ئەنجامدانی كارێك دژی ئەو گرووپە سەربازییە لە یاسا دەرچووە.
لیۆنارد جاكۆب لە كۆتاییدا گوتی: ئەوە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی كە بەردەوام تەماشاكارە لە ئاست ئەنجامدانی كاری نامرۆڤانە لەلایەن خەڵكانێكەوە دژی خەڵكانی دیكە بەبێ ئەوەی هیچ كردەوەیەكی راستەوخۆ ئەنجام بدات. رێكخراوە مرۆیی و كۆمەك بەخشەكان، كە هەندێكیان ئایینین و هەندێكیان نائایینی، بەردەوامن لە هەوڵەكانیان، بەڵام ئەمانە كۆششی بچووكن و زۆربەی كات خۆیان لە خۆیاندا مەترسیدارن و هەندێ جار رووبەڕووی شكست دەبنەوە. لە ئینجیلدا وەڵامی یەزدان بۆ كەون ئەوەیە كە ئێمە پارێزەری خوشك و براكانمانین، بەڵام ئەمە پشتگوێ خراوە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(999)
