پێشمەرگە و یەپەگە چوار گوندی كۆبانێ كۆنتڕۆڵ دەكەنەوە
كاژێر 3ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2014، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای ئازادی سووریا لە رۆژئاوای كۆبانێ هێرشێكیان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەنجامدا و گوندەكانی عەربوش، مەنازە، عەلبەلور و چكوریان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
هێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی قورسی هاوەن و كاتیۆشا بۆردوومانێكی خەستی ئەو گوندانەیان كردووە و شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای ئازادیش هێرشیان كردووە و گوندەكانیان لەژێر دەستی چەكدارانی داعش دەرهێناوە.
رووداو
