نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یوونیسكۆ كرد
له دیدارێكدا باس له پرۆسه‌ی ناساندنی قه‌ڵای هه‌ولێر له لیستی شوێنه‌واره مێژوویییه جیهانییه‌كان و وه‌ك به‌شێك له كه‌لتووری جیهان و مرۆڤایه‌تی كرا كه ئه‌مڕۆ له قه‌ڵای هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی به‌فه‌رمی ناساندنی به‌ڕێوه چوو، به‌تایبه‌تیش تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و كه‌س و ده‌زگا و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی هه‌وڵیان دا و دوای پرۆ‌سه‌یه‌كی دوور و درێژ، قه‌ڵاكه چووه ئه‌و لیسته جیهانییه‌وه. له‌مباره‌وه به‌تایبه‌تی ڕۆڵی خاتوو ئیرینا باكۆڤا و به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له ڕێكخراوی یوونیسكۆ به‌رز هه‌ڵسه‌نگێندرا و به مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م درا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه شوێنه‌واری دێرینی مێژووییان لێیه و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه له ڕووی زانستی شوێنه‌وارناسییه‌وه گرینگیی زیاتریان پێ بدرێت و له لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه چاودێرییان بكرێت و بپارێزرێن، تاكوو ببنه شوێنی گه‌شتیاری و مایه‌ی سه‌نجی گه‌شتیارانی ناوچه‌كه و جیهان. بۆ ئه‌مه‌ش باس له‌و هه‌نگاو و ڕێكارانه كرا كه ده‌بێ له‌پێناو بایه‌خ و گرنگیدانی زیاتر به شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگیرێنه به‌ر و، پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆ دابنرێت.
باسكردن له ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و پێشهاته‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
