وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرنەچووی ساڵی پار دەردەکات
ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له پەرله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا.
بەگوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان دوای ئاماژه‌كردن به بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كرد، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زارەت بڕیاربدات ساڵی خوێندنی ( 2013 - 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2013 - 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئه‌م بڕیاره ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.
رووداو
