زوممار.. خانووێك دەتەقێتەوە و خاوەنەكەی دەكوژێت
دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی زوممار، هەندێ لە خەڵكی ناوچەكە گەڕانەوە ناوچەكانیان، ئەمڕۆش لە كاتی گەڕانەوەی ئەو هاونیشتیمانییە بۆ ماڵەكەی، ماڵەكەی لەلایەن داعشەوە پێشتر بۆمبڕێژ كرابوو، تەقییەوەو لە ئەنجامدا خاوەن ماڵ گیانی لەدەست دا و پێشمەرگەیەكیش بریندار بوو.
دانانەوەی بۆمب لە خانوو و رێگاكان یەكێكە لە تەكتیكەكانی داعش لەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵی دەكات. هەر بۆیە لە سەرەتای كۆنتڕۆڵكردنەوەی زوممار، فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە داوایان لە هاونیشتمانییان كرد جارێ نەگەڕێنەوە تا ئەو كاتەی تیمەكانی هەڵگرتنەوەی بۆمب، ناوچەكە لە بۆمب پاك دەكەنەوە.
رووداو
