دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی ئاكرێ خولێكی فێربوونی دروومان بۆ ئافرەتان دەكاتەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكەمپی ئاكرێ خولێكی فێربوونی دروومان بۆ ئافرەتان دەكاتەوە
بەمەبەستی فێربوونی پیشەی دروومان بۆ ئافرەتانی پەنابەر لە كەمپەكان و پەیداكردنی بژێوی ژیانیان لە ئایندەدا و پەیداكردنی هەلی كار، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەرجەم كامپەكاندا سەنتەری فێربوونی پیشەیی كردۆتەوە، لەو میانەشدا لە كەمپی ئاكرێ خولێكی فێربوونی دروومان بۆ 90 ئافرەت كرایەوە كە بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام دەبێت.



رۆژی 1/11/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاكرێ لەرێگای كردنەوەی سەنتەرەكانەوە چەندین خولی فێركاری بۆ پەنابەرانی كەمپەكان دەكاتەوە، كە ئامانج لەو خولانەش ئەوەیە لە ئایندەدا فێری پیشەییەك ببن و ژیان و گوزەرانی خۆیانیان پێ دابین بكەن، لەو میانەشدا لە كەمپی ئاكرێ سەنتەری جەلادەت بەدرخان بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئەلەند هەستان بە كردنەوەی خولێكی فێربوونی دروومان بۆ ئافرەتانی كوردی رۆژئاوای كوردستان، كە لەم خولەدا 90 ئافرەت بەشدارییان تێداكردووەو بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام دەبێت.
Top