لە خانەقین بەرپرسی راگەیاندنی داعش کوژرا
بە پێی زانیارییەكان لە شارەدێی سەعدییە لە لایەن هاووڵاتییەكەوە تەرمی بەرپرسی راگەیاندنی داعش لە سنووری حەوزی حەمرین كە بە ئەبو قەعقاع ناسراوە دەدۆزرێتەوە و چەند گولـلەیەك بە جەستەیەوە بووە.
بە پێی ئەو زانیارییانە كە ئاژانسی بەغدای نێودەوڵەتی بڵاویكردۆتەوە، پاش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە تەرمەكە دەدۆزیتەوە، چەكدارەكان راستەوخۆ دەچنە ناوچەكە و تەرمەكە هەڵدەگرنەوە و تاوەكو ئێستاش هۆكاری كوژرانی ئەو بەرپرسە نەزانراوە.
لە گەڵ داگیركردنی پارێزگای موسڵ، راستەوخۆ شارەدێی سەعدییە كەوتە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعش ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم ناوچەیە پێشتریش مۆڵگەی
.تیرۆریستانی سەر بە قاعیدە بوو و ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارە تیرۆریستەكانی تێدا كۆببونەوە
