سیروان سرینی: چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ پێویستی بەڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق نیە
سیروان سرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: "ئەو هەنگاوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، زۆر گرنگ بوو بۆ یەكڕێزی گەلی كورد سەبارەت بەچوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ و یارمەتیدانی كوردانی كۆبانێ كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرش كراوەتە سەر ئەو شارە ودەیانەوێت هاوشێوەی شارەكانی موسڵ وتكریت و ئەنبار وچەند شاریكی سوریا بكەن، بەڵام ئەمە مەحاڵە چونكە هێزی پێشمەرگە ولەگەل شەرەڤانانی یەپەگە دەست لەناو دەست كار بۆ بنبڕ كردنیان دەكەن".
وتیشی: ماوەیەكە باس لەوە دەكرێت ڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق وەربگیرایە سەبارەت بەڕەوانەی كردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بەڵام چوونی پێشمەرگە بەشێوەیەكی فەرمی ودەستوری بووە وپێویستی بەڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق نیە چونكە توركیا وئەمریكا وچەند وڵاتیكی دیكەش وبەشێوەیەكی ئاشكراش ئەو هێزە رۆیشتووە نەوەكو بەدزیەوە بۆ ئەوەی كەس نەزانێت بۆیە پێویستی بەپەرلەمانی عێراق نیە.
