رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەلێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەت رایگەیاند:

ئەگەرچی دوێنێ رامانگەیاندبوو کە رۆژی سێشەمە 2014/11/4 لەسەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام پێشتر لە هەرێمی کوردستان لەڕۆژی 2014/10/25، واتا رۆژی شەمەی رابردوو ئێمە پشووی رۆژی یەکی مانگی موحەڕەم کە دەکاتە سەری ساڵی کۆچیمان لەو دامودەزگایانە راگەیاندبوو کە دەوامیان هەیە، ولەبەر ئەوەی رۆژی 10ی موحەڕەم لەگەڵ رۆژی 2014/11/3 دا هاوکاتە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لەجیاتی سێشەمە 11/4 ، دووشەمە 11/3 ببێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەداوای لێبوردن لە جەماوەری خۆشەویستی هەرێمی کوردستان.


جێگای سرنج

ئەنجوومەنی وەزیران
لێدوانەکانی وتەبێژ
Top