نێچیرڤان بارزانى: به‌رخودانى كۆبانێ، مایه‌ى شانازیى كورد و هه‌موو جیهانه
له دیدارێكدا كۆمیته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان تیشكى خسته سه‌ر ئامانجى دروستبوونى، كه كاركردنه بۆ پته‌وكردنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردسانییه‌كان و ئاماژه‌یان به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا و، باسیان له‌و كار و چالاكى و خۆپیشاندانانه كرد كه بۆ پشتگیریى كۆبانێ ئه‌نجامیان داون. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ڕۆژاواى كوردستانیان به هه‌نگاوێكى مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و ڕۆڵى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رز نرخاند و، هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى.
كۆمیته‌كه هه‌روه‌ها داواى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رباره‌ى مامه‌ڵه‌كردنى فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئیراده‌ى ڕۆژاواى كوردستان جێبه‌جێ بكات و مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى فه‌رمیى كانتۆنه‌كانى ڕۆژاوا له هه‌رێمى كوردستان بدات، هه‌روه‌ها داوایان كرد به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵى خۆى له پته‌وكردنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌كان و پشتگریى ڕۆژاوا بگێڕێت. هه‌روه‌ك چوونى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان بۆ به‌رگرى له كۆبانێ به هه‌نگاوێكى مه‌زنى مێژوویى كه ده‌بێته هۆكارى پته‌وبوونى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى كورد و كوردستانیان، له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشى له پێكهێنانى كۆمیته‌كه كرد و سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه و كار و چالاكییه‌كانى ده‌ربڕى، هه‌موو پشتگیرى و پشتیوانییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ كۆبانێ دووپات كرده و ڕایگه‌یاند: شه‌ڕوانانى كورد قاره‌مانانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رخودانى كۆبانێ مایه‌ى شانازیى كورد و هه‌موو جیهانه، هیوایشى خواست چوونى پێشمه‌رگه ببێته هۆى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى له كۆبانێ و دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو پشگیرییه‌كى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كۆبانێ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له ده‌سپێكى هێرشى تیرۆرستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆبانێ، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵ بوون، سوپاسى كۆمارى توركیاشى كرد كه ڕێگه‌ى به چوونى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ داوه.
