قایمقامی هەڵەبجە درایە پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی نۆی شارەزوری یەكێتی تایبەت بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:" لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنەسیاسەكانی هەڵەبجە توانیان بگەنەڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستە ئیداریەكان و بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەكان بەشێوەیەك كە ئەنجومەنێك بۆپارێزگای هەڵەبجە دابنرێت كە لە25 كەس پێكبێت هاوكات پێنج لایەنی براوەی هەڵبژاردنەكانی 30 نیسانی ئەمساڵ هەریەكەیان چواركورسی بەربكەوێت بزوتنەوەی ئیسلامیش دوكورسی ولایەنەكانی دیكەش یەكی یەك كورسیان بەریكەوێت
ئەوبەرپرسەی یەكێتی گوتیشی چوار پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بۆ لایەنەكانی سۆسیالیست و شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی وحزبی ئایندە یەكلایی بونەتەوە.
ڕونیشی كردەوە هەربەگوێرەی ڕێككەوتنی لایەنەسیاسیەكان پۆستی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار بەر یەكێتی نشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەوێت بەشێوەیەك ئەگەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەرگۆڕان بكەوێت پارێزگاری هەڵەبجە دەدرێتە یەكێتی نشتیمانی و بەپێچەوانەشەوە هاوكات جێگری یەكەم ودوەمی پارێزگار بۆ یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامی و قایمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجەش بۆپارتی دیموكراتی كوردستان یەكلایی بوەتەوە.
ڕێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە لەبەرواری 13/3/2014 بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەرچوە بەڵام تائێستا ئەوبڕیارە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
