داوای دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ ئافرەتانی شنگال دەكرێت

داوای دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ ئافرەتانی شنگال دەكرێت
ئەندام پەرلەمانی كوردستان ئیمزایان لەسەر داواكارییەك كردووە، بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێك لەبارەی ئافرەتانی شنگال ئەنجامبدرێت.


ئێڤار ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ئێمە وەفدێكی ئافرەتانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەو ئافرەتانەی رزگاربووی ژێر هەڕەشەی داعشمان كردووەو گفتوگۆمان لەگەڵدا كردوون و ئەوان هەموو قسەیەكیان بۆ ئێمە خستۆتە روو.

هەروەها گوتیشی: ئێمەی لیژنەی ژنانی پەرلەمانی كوردستان دواكارییەكمان خستۆتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و بۆ پشتیوانیمان تاوەكو دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بكرێت بەو ئافرەتانەی شنگال، بۆ ئەو مەبەستەش 80 ئەندام پەرلەمانی كوردستان ئیمزایان لەسەر ئەو داواكرییە كردووەو ئێستاكە لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرەلەمانی كوردستاندایە.
Top