چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ لە میدیای عەرەبی

 چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ لە میدیای عەرەبی
دوای بەڕێكەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان بۆ بەرگریكردن لە شارەكە لە دژی هێرشەكانی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، میدیا عەرەبییەكان خوێندنەوەی جیاجیایان بۆ ئەو رووداوە هەبوو، هەندێك لەو میدیایانە بە نەهێشتنی سنووریان ناوبرد و هەندێكیشیان بە چارەیەكی گونجاوی دەناسێنن.

رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لەمبارەوە لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی (پێشمەرگە بۆ كۆبانێ... بۆ پركردنەوەی بۆشایی) دەڵێ: "توركیا بە باشتری دەزانێ هێزی پێشمەرگە و سوپای ئازادی سووریا ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە لە كۆبانێ دروست بووە، نەك هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە)، چونكە ئەنقەرە پەیەدە و یەپەگە بە تیرۆریست ناودەبات".

هاوكات رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ دەڵێ: "چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ هاوشێوەی پێشڕەوییەكانی چەكدارانی داعش بەهای سنووری نێوان وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناهێڵێ".

ئاژانسی رۆیتەرز لە بارەی چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ دەڵێ: "چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ تاقیكردنەوەیەكی دیكەی كاریگەری هەڵمەتی هاوپەیمانانە لە دژی چەكدارانی داعش".










رووداو
Top