دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن بەسەر ٤٨٠٠ قوتابی لە ئامێدی و شێخان و ئاكرێ و بەردەڕەش دابەشكرد
رۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جانتاو پێداویستی خوێندنیان بەسەر ٤٨٠٠ قوتابی كەمدەرامەت لە چەند ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك دابەشكرد.
لە هەڵمەتەی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە شارۆچكەی ئامێدی هەزار قوتابی و لە شێخان و ئاكرێ و بەردەڕەشیش ٣٨٠٠ قوتابی جانتاو پێداویستی دیكەی خوێندنیان بەسەر دابەشكرا.
عەزیز شێخ رەزا، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند؛ بەپێی ئەو بەرنامەی دامانڕشتووە لەمساڵدا چل هەزار جانتاو پێداویستی دیكەی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەشدەکەین و هەڵمەتەكانمان لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دەستپێكردووە و سەرەتا لە قوتابیانی پەنابەر لە كەمپەکان دەستمانپێکردووە و پاشان قوتابیانی كەمدەرامەت و شوێنە هەژارنشینەكان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا لەو هەڵمەتە
