هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ كۆبانێ

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ كۆبانێ
له‌ ئێواره‌ى دوینێوه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتى شارى كۆبانى شه‌روپێكدادانى توند له‌نیوان شه‌رڤانانى كوردو تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامه‌وه‌و تیرۆریستان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ده‌روازه‌ى سنوورى باكوورى كوردستان و شارى كۆبانى كۆنتروڵ بكه‌ن هه‌روه‌ها دوێنێ چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر باره‌گانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی ئه‌م چاكدارانه‌ تێكشكێندراو باڵه‌خانه‌یه‌ك خاپوور كرا كه‌ تیرۆریستان بۆ خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌سام حه‌جی مسته‌فا فه‌رمانده‌ی لیوای یوسف عه‌زه‌مه‌ له‌ سوپای سوریای ئازاد به‌ ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی سوپای ئازاد له‌ ئاماده‌باشیدان بچنه‌ ناو كۆبانی و دژی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش بجه‌نگن .

به‌رپرسێكی توركیاش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ر كاتێك ئاماده‌بن ، ئازادن له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ به‌ره‌و سوریا بچن .
Top