لە باشووری كەركووك شەڕی پێشمەرگە و داعش دەستیپێكردەوە

 لە باشووری كەركووك شەڕی پێشمەرگە و داعش دەستیپێكردەوە
لە دەوروبەری گوندی مەلا عەبدوڵڵا شەڕ لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەستیپێكردەوە.

باپیر شێخوەسانی، فەرماندەی فەوجی چواری هێزی پێشمەرگە رايگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەو كاتەی چەكدارانی داعش لە باشووری كەركووك و دەوروبەری گوندی مەلا عەبدوڵڵا لە هەوڵی درووستكردنی قوللەیەكی چاودێریكردن بوون، هێزەكانی پێشمەرگە تەقەیان لێكردن و بەهۆیەوە شەڕو پێكدادان دەستیپێكردەوە.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی:" شەڕەكە تاوەكو ئێستا بەردەوامە و پێشمەرگە هیچ زیانێكی نەبووە و توانیویانە شۆفڵێك و بارهەڵگرێكی داعش بسووتێنن".





رووداو
Top