هێزەكەی پێشمەرگە لە كۆبانێ بەشداری شەڕی راستەوخۆ ناكەن

هێزەكەی پێشمەرگە لە كۆبانێ بەشداری شەڕی راستەوخۆ ناكەن
بڕیاروایە ئەمڕۆ دووشەممە هێزی پشتیوانی پێشمەرگە بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێبكەون و وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: ئەم هێزەی پشتیوانیكردن لە شەڕوانانی كۆبانێ راستەوخۆ لە شەڕی دژ بە چەكدارانی داعشدا بەشدار نابن.



سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێم بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەزر روونیكردۆتەوە كە ئەو هێزە پشتیوانییەی پێشمەرگە كە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت، بەتۆپخانە و چەكی دیكەی قورس پشتیوانی لە شەڕوانان دەكەن، بۆیە لەم قۆناغەدا هێزی پێشمەرگە لە شاری كۆبانێ دا بەشداری لە شەڕێكی راستەوخۆی مەیدانیدا ناكات.



رەوانەی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ پشتیوانیكردن لە شەڕوانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لە سەر راسپاردەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دێت كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسند كرا و بڕیاروایە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەم هێزەی پێشمەرگە لە رێگەی خاكی توركیاوە خۆیان بگەیەننە خاكی رۆژئاوای كوردستان.
Top