هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و یه‌په‌گه‌ هێرشێكی داعشیان له‌ خاڵى سنوورى ته‌ل كوچه‌ر تێكشكاند

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و یه‌په‌گه‌ هێرشێكی داعشیان له‌ خاڵى سنوورى ته‌ل كوچه‌ر تێكشكاند
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند دره‌نگانى شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ له‌ خالى سنوورى ته‌ل كوچه‌ر.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ داوایان له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ره‌بیعه‌ كرد كه‌ به‌هانه‌یانه‌وه‌بێن و یارمه‌تیان بده‌ن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و یه‌په‌گه‌ توانیان هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر خاڵى سنوورى ته‌ل كوچه‌ر تێكبشكێنن و تیرۆریستان پاشه‌كشه‌یان كرد.






Top