125 تەرمی داعش کە بە دەستی پێشمەرگە کوژراون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی مووسڵ
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ داعش لە پارێزگای مووسڵ 20 ئەفسەری پێشووی عێراقی گولـلەباران كردوون، لەبەر ئەوەی ئەو ئەفسەرانە دژایەتیی تیرۆریستانیان كردووە و گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەوان نەبوون.
(مەموزینی) گوتیشی، خەڵكی پارێزگای مووسڵ زۆر لە داعش بێزارن و دوێنێیش لە گەڕەكی كەرامەی شاری مووسڵ، شەڕ لە نێوان هاووڵاتیان و تیرۆریستانی داعشدا رووی داوە و بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو گەڕەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێندرا و ژمارەیەك تیرۆریستیش كوژارن.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە شەڕەكەی دوێنێی زومماردا، زیانی زۆر بە داعش گەیەندراوە و 125 تەرمیان گەییشتوونەتەوە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ و بە رزگاركردنی ئەو شارەدێیەیش لە دەست داعش، خەڵكی شاری مووسڵ زۆر دڵخۆش بوون.
